ئێمە کێین؟

‌ئەم پێگەیە سەرەتای دامەزراندنی پڕۆژەیەکی زانستییە بۆ خوێنەری کورد تاوەکو بتوانێت لەڕێگەیەوە بە وردەکارییەکانی زانست و بەرەوپێشچوونەکانی ئاشنابێت و خوازیاریشین ئەم پڕۆژەیە ببێت بە بەشێک لە کولتوری میلەتێک کە تێگەیشتنی بۆ زانست و مامەڵەکردنی لەگەڵ زانست دا لە چەند بابەتێکی سەرەتایی و هەندێک جار نازانستیش تێپەڕ ناکات.

تاوەکو ئێستا میدیای نوێ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بۆتە مەیدانی سیاسەت و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بە ئاشکراش ئامادەنەبوونی زانست تیایدادیارە. یه‌کێک‌ له‌ ته‌گه‌ره‌ مەزنەکان لەبه‌رده‌م پێشکه‌وتنی هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا بریتییە لە نه‌بوونی لێکۆڵینه‌وه‌ و سه‌نته‌ر و بابه‌تی زانستی.

ئه‌م پێگەیە هه‌وڵێكە بۆ ناساندنی بابه‌تی جۆراوجۆری زانستی له‌رێگه‌ی کەناڵەکانی ئینتەرنێتەوە و بڵاوکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێگە کوردییه‌کان تاوه‌کو بینه‌ر و خوێنه‌ری کورد بتوانن سودیان لێوه‌ربگرن. هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌یه‌وێت زانست بکاتە بابەتێکی چێژبەخش، لەپاڵ سودی بێپایانیدا.
پێگەی زانستەکان خۆبەخشانە لەلایەن دەستەیەکەوە بەڕێوەدەبرێت.

دامەزرێنەران
پێشواز فەیزوڵا و سەرهەنگ حارس
پێشواز هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمانی ئینگلیزی دا لە زانکۆی سلێمانی و ماستەر لە رۆژنامەگەریدا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، نیویۆرك . پیشەگەرە لە بواری رۆژنامەگەری و زمان و وەرگێڕاندا. پێشتر بەرپرس بووە لە ماڵپەڕی چرای ئازادی و سەرۆکی بەشی کوردی ئاژانسی هەواڵی دەنگەکانی عێراق بووە.

سەرهەنگ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پزیشکی گشتی و نەشتەرگەریدا لە زانکۆی سلێمانی و بەکالۆریۆس لە گەشەسەندنی نێودەوڵەتی لە زانکۆی تۆرۆنتۆ و ماستەر لە بواری میدیا و پەیوەندیەکاندا لە زانکۆی لەندەن. پێشتر سەرنوسەری رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ بووە و ئێستاش بەرپرسی نوسینگەی ئێن ئاڕ تیە لە لەندەن.

هاوکاران
دانا مەولود
دانا هەڵگەری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پزیشکی گشتی و نەشتەرگەریدا لە زانکۆی سلێمانی و ئێستاش خوێندکاری بۆردە لە بواری نەخۆشیەکانی پێستدا لە زانکۆی زارلاند لە ئەڵمانیا. 

Zanstekan copyright 2015 © . All right reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure