بەڵگەکانی پەرەسەندن: بەڵگەی مۆرفۆلۆجی شێوەزانی

2019/09/17

ئایا چیت هەیە کە هاوبەش بێت لەگەڵ ئەم دۆلفینە کەمەر سپیەدا؟
چەندین جۆری جیاوازی زیندەوەران لەسەر زەوی دەژین، بەڵام هەموویان هەندێك لە سیفاتەکانی لەشیان هاوشێوەی یەکترن. توێژینەوە لە سیفاتی لەش و پێکهاتەی زیندەوەرێك پێی دەوترێت شێوەزانی (مۆرفۆلۆجی).
مرۆڤ چەندین سیفاتی هاوبەشی هەیە لەگەڵ خزمە نزیکەکانیدا، واتە شیردەرەکانی تر. هەندێك لەو سیفاتانە زۆر ئاشکران وەك هەبوونی چوار پەل، دوو چاو، دوو گوێچکە، سیەکان و ئێسکێکی لەش. بەڵام ئێمە هەندێک سیفاتی هاوبەشیشمان هەیە لەگەڵ خزمە دورەکانماندا، وەك کرم و زیندەوەری تاکخانەی وەك ئەمیبیا. ئەمانەش بەڵگەن بۆ ئەوەی کە هەموو زیندەوەرانی سەر زەوی بە زیندوو و بنبڕەوە پەیوەندیدارن و هەموومان لەیەك باوانی هاوبەشەوە هاتووین.

ئەمانەی خوارەوەش هەندێك نمونەی سیفاتی هاوبەشن:
گوێی ناوەڕاست
گوێی ناوەڕاست ئەو بەشەی گوێیە کە لە پشت پەردەی گوێوەیە. لە مرۆڤ و هەموو شیردەرەکانی تردا گوێی ناوەڕاست لە سێ ئێسك پێکهاتووە. ئەمجۆرە لە گوێی ناوەڕاست تایبەتە بە شیردەرەکان. گوێی ناوەڕاستی ئاژەڵانی تر جیاوازە لە هی شیردەرەکان بەڵام هەندێك سیفاتی هاوبەشیان هەیە.

سورێنچك
سورێنچك لە ماسولکە و کڕکڕاگە پێکهاتووە و بەشی ناوەوەی سنگ دەکات بە دوو بەشەوە. لەلایەکدا دڵ و سیەکانی تێدایە و لەلایەکەی تریشدا ئەندامەکانی دیکەی وەك گەدە و جگەری تێدایە. شیردەرەکان تەنها ئاژەڵن کە خاوەنی سورێنچکن، هەرچەندە هەندێك لە خشۆکەکان و ئاویەکان هەندێك سیفاتی وێکچووی سورێنچکیان هەیە. 
ئەرکەکانی سورێنچك بریتین لە یارمەتیدانی هەناسەدان، وەرزشی قورس، رشانەوە و توانای هاتنەوەیەك.

ددانە شیریەکان
ددانی شیری یەکەم کۆمەڵە ددانە کە شیردەرەکان لە ماوەی ژیانیاندا بەدەستی دێنن و دووەم کۆمەڵە ددانیش ددانە هەمیشەییەکانن.
ددانە شیریەکان تایبەتن بە شیردەرەکان.

توکی لەش
شیردەرەکان یەکەم جۆری ئاژەڵەکان بوون کە بوونە خاوەنی توکی لەش و تائێستاش یەکێکە لە سیفاتە دیارەکانیان. تەنانەت شیردەری وەك دۆلفین و نەهەنگیش کە لەدایک دەبن توك بە سەرو دەمیانەوە هەیە، هەرچەندە کە پێگەیشتووەکانایان بێ توکن. مرۆڤ وا دەردەکەوێت کە زۆر کەم توکی لەشی هەبێت لەچاو زۆربەی شیردەرەکانی تردا. بەڵام، توکی لەشی ئێمە هێندەی توکی لەشی شیمپانزی خزمی نزیمکانە. بەڵام، لە مرۆڤدا توکەکان باریکتر و بچوکترن بۆیە وا دەردەکەوێت کە ئێمە هێندە توکدار نەبین.

نمونەی دیکە:
دەستی پێنج پەنجە
سیەکان
لێکچوونی هەردوولای لەش
خانەکان
دی ئێن ئەی

سەرچاوە: مۆزەخانەی جیهانی سروشتی لە لەندەن، بەریتانیا.




Zanstekan copyright 2015 © . All right reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure