ئەو جینانەی کە بەرپرسن لە شێوەی روخسار دەستنیشانکران

2019/01/22

تێگەیشتن لەو جینانەی کە شێوەی دەموچاوی مرۆڤ دیاریدەکەن لەوانەیە رۆژێك لەرۆژان زانیاری گرنگمان پێبدەن لەسەر روخساری کەسێك تەنها لە رێگەی دی ئێن ئەیەوە (DNA).
دۆزینەوەی ئەو پێنج جینەی کە شێوەی دەموچاو دیاریدەکەن ئەگەری ئەوەی هەیە لە پزیشکی دادوەریدا بەکاربێت، ئەمەش بەپێی نوسەری توێژینەوەکە.

تاوەکو ئێستا نزیکەی هیچ شتێك نەزانرابوو لەسەر ئەو جینانەی کە بەرپرسن لە شێوەی دەموچاوی مرۆڤ. لێکۆڵینەوەکە لەسەر نزیکەی سەد هەزار کەس لە جۆرناڵی Plos One دا بڵاوکرایەوە.

نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە، مانفرێد کایزەری سەنتەری پزیشکی زانکۆی ئیرەسمەس لە رۆتردام، هۆڵەندا وتی: "ئەمانە ئەنجامی بەرایی سەرنجراکێشن کە سەرەتای تێگەیشتن لە جینی روخساری مرۆڤ دیاریدەکەن." 

"لەوانەیە رۆژێك لەرۆژان تەنها لە رێگەی ئەو دی ئێی ئەیەی کە مرۆڤێك لەدوای خۆی جێیدەهێڵێت، بتواندرێت پۆرترێتی روخساری کەسەکە وێنەبکێشرێت و ئەمەش بەکارهێنانی گرنگی دەبێت وەك لە پزیشکی دادوەریدا."

توێژەرەوەکان وێنەگرتنی دەنگدانەوەی موگناتیزی (MRI)یان بەکارهێنا بۆ وێنەگرتنی سەری خەڵك هاوکات لەگەڵ پرۆترێتی فۆتۆییدا بۆ نەخشەکێشانی بەشە گرنگەکانی دەموچاو، لێرەشەوە دوریەکانی روخسار دیاریکران. پاشان توێژینەوەکیان ئەنجامدا کە پێی دەوترێت پەیوەندی نێوان جینۆمەکان، کە تیایدا بۆ ئەو جیاوازیە بچوکانە دەگەڕێت کە لە جینەکاندا هەن و لەو کەسانەدا زیاتر روودەدەن کە سیفاتێکی دیاریکراوی روخساریان هەیە.

پرۆفیسۆر کایسەر و هاوەڵەکانی پێنج جینی کاندیدیان دەستنیشانکرد کە هاوەڵی شێوە جیاجیاکانی روخسارن و ناسراون بە PRDM16, PAX3, TP63, C5orf50, COL17A1.
ئەم پەیوەندیە مانای ئەوەیە ئەگەری ئەوە هەیە بتواندرێت شێوەی هەندێك دەموچاو بخەمڵێندرێت و نەخشەکێشانی پرۆترێتی کەسێك لە رێگەی دی ئێن ئەیەوە هێشتا لە داهاتوویەکی دووردایە.

بەڵام لەگەڵ دۆزینەوە نوێکاندا، ئەم توێژینەوەیەش پێشنیازی ئەوە دەکات کە دەکرێت دی ئێن ئەی بەکاربێت بۆ پێشبینیکردنی رەنگی قژ و چاو و هەروەها بەپێی ئەو توێژینەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٠دا کرا کە لەرێگەیەوە دەکرێت تەمەنی مرۆڤ بەهۆی خوێنەوە دەسنیشانبکرێت، بەم شێوەیە پزیشکی دادوەری، لەرێگەی بەکارهێنانی دی ئێن ئەیەوە، چەکی بەهێزی لەبەردەستدادەبێت.

سەرچاوە: بی بی سی




Zanstekan copyright 2015 © . All right reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure